خزمەتگوزاریەکانی ناسیار
image

لە ماوەی ١٠ خولەک ناوت لە ناسیار تۆمار بکە!


ئێمە لە ناسیار کاری تەواومان لەسەر ئاسانکردنی پرۆسەی خۆتۆمارکردنی بەکارهێنەران کردووە بە بوونی دیزاینێکی ئاسان کە یاریدەدەرە و لەگەڵیشیدا ڤیدیۆی فێرکاری و هاوکاری ڕاستەوخۆی تیمەکەمان بەردەستە

خۆت تۆماربکە
تایبەتمەندییەکانی تەکسی ناسیار

لە خزمەتگوزاری تەکسی ناسیار، تاکسی دەتباتە شوێنی مەبەست. ئەم خزمەتگوزارییە لە ئێستادا لە شاری سلێمانی و چواردەوری چالاکە

phone
سوودەکانی ناسیار بۆ شۆفێرانی تەکسی
دەمان زانی بەهۆی نەبوونی سیستمێکی رێکخراو بۆ شۆفێرانی تاکسی رێژەیەکی زۆری داهاتی رۆژانەی شۆفێران بۆ خەرجی بەنزین و رۆن پێداویستیەکانی دیکە دەرۆشت، ئێمە بە ووردی ویستمان کۆمەڵێک کێشەوگرفتی ئێوە چارەسەر بکەین و ناسیارمن دروست کرد، کە تەواوی خواست و پێداویستیەکانی ئێوەی تێدایەو بە ووردی ئاماژەی پێدەکەین.
داهاتی گرەنتی + پاداشتی مانگانە و هەفتانە
بە کارکردن لە ناو ناسیار، جگە لە بەدەستهێنانی داهاتی بەردەوام و ئەگەری یەکلاکردنەوەی خێرا، دەتوانیت داهاتەکەت زیاد بکەیت بە بەشداریکردن لە پلانە جۆراوجۆرەکانی هاندان.
کاتی کارکردنی پەسەندکراو
چالاکییەکە هیچ سنوورێکی کاتیی نییە و دەتوانیت لە هەر کاتژمێرێکی شەو و ڕۆژدا بەپێی خشتەی ژیانت چالاکییەکانت بە کەسی بکەیت.
سود و خزمەتەکانی تایبەت بە شۆفێران
شۆفێرانی ناسیار وێرای ئەوەی بە بەرداوامی سەرنشینیان هەیە، سوودمەند دەبن لە داشکاندنی جۆراوجۆر و دابینکردنی تەواوی پێداویستی ئۆتۆمبێلی تەکسی لە رێگەی ئەو کۆمپانیاو شوێنە بازرگانیانەی کە لەگەڵ ناسیار گرێبەستیان هەیە.
داشکاندنی تایبەتی خزمەتگوزاری ئۆتۆمبیل
هەر بەشێکی ئۆتۆمبێلەکەت پێویستی بە گۆڕین هەبێت، ناسیار پێشتر لە خەمیدا بوەو لە بەشی شۆفێرانی ناسیار دەتوانی هەر پێداویستیەکت هەبێت دابینی بکەیت.
دەرفەتێک بۆ خانمانی شۆفێر
ئەپلیکەیشنی ناسیار یەکەم تەکنەلۆژیای گواستنەوەیە لە عێراق و کوردستان کە بتوانێت سەدان هەلیکار بۆ خانمانی شۆفێر برەخسێنێت کە مەرج و رێنماییان تێدابێت و هاوکات خواستی ئەو کەسانەش پڕبکاتەوە کە دڵنیاترن لەو تەکسییانەی کە شۆفێرەکانیان خانمانە و هەروەها لە ژێر بەرنامەیەکی تۆکمەو سکیوریتدابن.ناسیار ئەم شۆفێرانە وەک باڵیۆزی خۆی دەناسێنێت.
ئاسانی لە بەکارهێنان
خانمان بە چوونە ژورەوە بۆ نێو ئاپی ناسیار و تەنها بە چەند کلیک دەبنە خاوەنی داهاتی شایستەو بەردەوامی خۆیان.
1
دیاریکردنی رەگەزی سەرنشینەکانت
خانمانی شۆفێر دەتوانن لە کاتی ناو تۆمارکردن و بەخواستی خۆیان رەگەزی سەرنشینەکانیان دیاری بکەن و هاوکات خۆیان سەرپشکن لە دانانی کاتەکانی کارکردن.
2
سیستمی هاندان و پاداشت
کۆمپانیا وەک هاندانی زیاتری خانمان و بەتایبەت ئەوانەی دەبنە باڵیۆزی ناسیار، رێژەی قازانجی کەمتر لە خانمان وەردەگرێت ئەویش لەبەرامبەر بەدەستهێنانی زۆرترین سوود بۆ خانمانی شۆفێر.
3
پارێزراویی و سکیوریتی
هەمو باڵیۆزانی ناسیار بە بەردەوامی لە ژێر چاودێریدان و تەواوی جموجوڵەکان کۆنترۆڵ دەکرێن و لەهەر دۆخێکدا تیمی ئەمنی توانای کۆنترۆڵکردنیان هەیە.
4