تەکسی ناسیار وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە ڕێکەوتنی لەگەڵ (وێستگەی برایەتی) دەڕوانێت.
بە دابینکردنی ئۆفەری تایبەت بۆ گشت ئۆتۆمبێلەکانی ناسیار بەم شێوەیەی خوارەوە:
١. داشکاندنی ٤٠ دینار لە نرخی بەنزینی محسن و بەنزینی سوپەر و گاز بۆ ئۆتۆمبێلەکانی ناسیار.
٢. شتنی ئۆتۆمبێلەکانی ناسیار بە نرخی تەنها ١ هەزار دینار وە شتنەکە بریتی ئەبێت لە شتنی دەرەوە و ناوەوە واتا شتنی کامل.
٣. داشکاندنی ٣٠ دینار واتا بۆ هەر لیترێک سی دینار کەمتر لە نرخی غاز.
٤. گەیاندنی نەوت و گاز و غازی شل بێبەرامبەر واتا هیچ کرێیەک وەرناگیرێت.
٥. داشکاندنی ١٠٪ لەکاتی ڕۆن گۆڕین و سێرڤسی ئۆتۆمبێل.
٦. پشکنینی ئۆتۆمبێل و ئاوی فڵچەی ئۆتۆمبێل بێ بەرامبەر.
